چاڤی: قورسترین كۆمه‌ڵه‌مان هه‌یه‌ له‌ 12 ساڵی رابردووی چامپیۆنزلیگ

چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا
چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا

بارسێلۆنا لە گەڕی سێیەمی لالیگا لەپێناو دووەمین سەرکەوتنی ئەم وەرزە  سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ كاتژمێر 08:30ـی شه‌و میوانداریی ڤایادۆلید دەکات، بەر لە یارییەکەش چاڤی هێرناندێز دووپاتیکردەوە زەحمەتە بتوانن بێرناردۆ سیلڤا بگوازنەوە ریزەکانیان، دەشڵێت ئەگەر هەیە لە نێوان ئۆبامیانگ و دێپای یەکێکیان یانەکەیان جێبهێڵن.

بارسێلۆنا لە گەڕی رابردووی لالیگا سەرکەوتنێکی گەورە و بە نرخی بەدەستهێنا و سبه‌ی لە گەڕی سێیەم لە سپۆتیفای کامپ نو میوانداریی ڤایادۆلید دەکات و چاوی لە دووەمین سەرکەوتنی لەسەریەکە.

بلاوگرانا بەر لەم یارییە سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی ناوی جۆلیس کۆندێی بەرگریکاری نوێی لە ئەنجوومەنی لالیگا و ئێستا چاڤی دەتوانێت پشت بەم یاریزانە نوێیەی ببەستێت لە یارییەکاندا.

چاڤی هێرناندێز: یارییه‌كی سه‌خت چاوه‌ڕێمان ده‌كات

چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا پێش یارییه‌كه‌ی ڤایادۆلید رایگه‌یاند كه‌ دڵنیان له‌و یارییه‌ كۆندی بەرامبەر ڤایادۆلید یاریی دەکات، ده‌شڵێت: یارییەکه‌ سەختە و پێویستە بەباشی دەربکەوین، زۆر گرنگە بە خێراترین کات گۆڵێک بکەین.

چاڤی گوتیشی: لە چامپیۆنزلیگ کەوتینە کۆمەڵەیەکی زۆر قوڕس، دەتوانم بڵێم قوڕسترین کۆمەڵەمانە لە ماوەی دوازدە ساڵی رابردوو، پێویستە رکابەری بکەین و ببەینەوە، ئێمە بە سەیرکردنی تیپی بەرامبەر و دۆخی یاریزانەکان لە یارییەکان گۆڕانکاری لە تاکتیکی خۆمان دەکەین.

دەرگای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان نزیکە دابخرێت و چاڤی دووپاتیدەکاتەوە زەحمەتە بتوانن بێرناردۆ سیلڤا بگوازنەوە ریزەکانیان و باسیش لە رۆیشتن و مانەوەی ئۆبامیان و دێپای دەکات.

چاڤی هێرناندێز ده‌ڵێت: هیواداربووم سیلڤا بگوازینەوە، بەڵام ئەمە سەختە چونکە چەند رۆژێکی کەم ماوە بۆ کۆتایی مێرکاتۆ، لەبارەی ئۆبامیانگ و دێپای ئەگەرێک هەیە بە رۆیشتنی یەکێکیان، ئەگەر هەیە لەم چەند رۆژە شتێک رووبدات، برایسوەیت دەزانێت کە پێویستە بڕوات، راستە گرێبەستی لەگەڵ بارسا ماوە، بەڵام بەروونی دیارە کە ئێمە پشتی پێ نابەستین.

بارسێلۆنا لە دوو یاریی چوار خاڵی کۆکردووەتەوە و لە کاتێکیشدا میوانداری ڤایادۆلید دەکات لە دوایین هەشت یاریی لە یاریگای خۆی لەم یانەیەی بردووەتەوە و لە دواین شەش یاریشدا بارسا لە پێنج یاریی بەرامبەر ئەم یانەیە پارێزگاری لە خاوێنی گۆڵەکەی کردووە.