ئانچیلۆتی ڕوودهكاته بارسێلۆنا

ریال مەدرید بۆ رووبهڕبوونهوهی ئیسپانیۆل گهشتی شاری بارسێلۆنای كردووه و سبهی یهكشهممه له كاتژمێر 11:00ـی شهو سێیهمین یاریی لهم وهرزهی لالیگا دهكات.
ناچۆ فێرناندێز و ئۆدریۆزۆلا بەشداریان لە راهێنانەکانی ریال مهدرید کرد، بەڵام ئەم دوو یاریزانە بۆ یارییەکەی سبەی بەرامبەر ئیسپانیۆل ئامادە نابن، ڤاییخۆش بە هەمان شێوە لەم یارییە بەشداری ناکات.
له دوایین راهێنانهكانی ریال مهدرید، کەریم بێنزێما و کارلۆ ئانچیلۆتی خەڵاتەکانیان پێشکەش کرد کە هەردووکیان لەلایەن یوێفاوە بە باشترین یاریزان و راهێنەری ئەوروپا دیاریی کران.
هەر لەم یەکە مەشقیەدا چەند یاریزانێکی تیپی دووەم کە لەلایەن ئانچیلۆتیەوە بانگهێشت کراون بەشداریان کرد، رافا مارین و لوکاس ئالکاراز و لویس لۆپێز بەشداری مەشقە بە کۆمەڵەکانی تیپی یەکەمی ریال مهدریدیان کرد.
ریال مەدرید سبەی رووبەڕووی ئیسپانیۆل دەبێتەوە و ئەرکی ئاسان نییە، بەوپێیەی مێرەنگی لە وەرزی رابردوو بە گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ بەرامبەر ئەم یانە کەتەلۆنیە دۆڕا.
کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری ریال مەدرید بەر لە یارییەکەیان دەڵێت: رێگری ناکەین لە رۆیشتنی ئاسێنسیۆ و چاوەڕێی رۆڵی رۆدریگۆ بکەن لەم وەرزە.
كارلۆ ئانچیلۆتی دهشڵێت: بەبێ هیچ گومانێک ئێستا کەریم بێنزێما باشترین یاریزانی جیهانە و شایستەی بردنەوەی خەڵاتەکانە.
ئانچیلۆتی گوتیشی: کرووس و رۆدریگۆ بەباشی راهێنانەکانیان کردووە، سەرجەمیان ئامادەن، سەبارەت بە ئاسێنسیۆ ئەگەر لە ریال مەدرید بڕوات گرێبەست لەگەڵ هیچ یاریزانێکی دیکە ناکەین، چونکە پێویستمان نییە، هەتا کۆتایی بازاڕی گواستنەوەکانیش هەموو ئەگەرێک هەیە، ئەگەر بمێنێتەوە ئەوا هاوکارمان دەبێت، ئەگەر بشڕوات ئەوە بڕیاری خۆیەتی و رێزی لێ دەگرین، سیبایۆس لەگەڵمان دەمێنێتەوە. ئێمە دڵخۆشین، هەروەها رۆدریگۆ لەم وەرزە بەشێوەیەکی گەورە یاریزانی سەرەکی دەبێت و رۆڵێکی گرنگی دەبێت.