سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە

K24 - سلێمانی:
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی بە کوردستان24ـی راگەیاند، سبەی یەكشەممە (28ـی ئاب/ ئۆگەست) کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆ لە بارەگای ئەنجومەنی سەرکردایەتی لەنێو مەکتەبی سیاسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە.
ئەو سەرچاوە گوتیشی: کۆبونەوەکە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر دۆخی نێوخۆی یەکێتی و رەنگە بڕیار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی سیستهمی هاوسەرۆکایەتی بدرێت و بڕیار و پێشنیازەکانی دیداری یەکێتی جێگیر دەکرێن.
لە کۆبوونەوەکە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی عێراق تاووتوێ دەکرێت و هەڵوێستی یەکێتی لەوبارەوە دەخرێتەڕوو.