جەمال کۆچەر: خستنەڕووی دۆلار هەوڵێکە بۆ سپیکردنەوەی پارە

K24 - هەولێر
لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گومانی هەیە بەهۆی ئاڵۆزی سیاسیی و خۆپیشاندانەکان بانکی ناوەندی گەندەڵی بکات.
لەوبارەوە جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردستان 24 رایگەیاند: 'گەندەڵی لە خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دەکرێت".
گوتیشی: "42 بانک بەشدارن لە مەزادی دراوەدا کە سێ لەسەر چواریان هیچ پسوولەیەکی بازرگانی دروستیان نییە، بەڵکو تەنیا پەنجەرەیەکە بۆ هەندێک لایەنی سیاسی بۆ ئەنجامدانی گەندەڵی".