قوباد تاڵەبانی پۆستێک لە ناو یەکێتی وەردەگرێت

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی چەند بڕیاڕێک دەدات
قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی

K24 – هەولێر

هەر یەک لە قوباد تاڵەبانی و فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی، پۆستی نوێ لە ناو یەکێتی نیشتمانیی کوردستان وەردەگرن. 

سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە کوردستان24ـی گوت: قوباد تاڵەبانی و فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی، دەبنە ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی.

بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (یەکشەممە 28ـی ئاب) ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆببێتەوە.

سەرچاوەکە لەبارەی کۆبوونەوەکەوە گوتی: کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر دۆخی نێوخۆی یەکێتی و رەنگە بڕیار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی سیسته‌می هاوسەرۆکایەتی بدرێت و بڕیار و راسپاردەکانی دیداری یەکێتی جێگیر بکرێن.

لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی عێراق تاوتوێ دەکرێت و هەڵوێستی یەکێتی لەوبارەوە دەخرێتەڕوو.