پاکستان.. ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆى لافاوەوە ھەزار كەسی تێپەڕاند

"لە ساڵی 1961ـەوە بەم رێژەیە باران نەباریووە"
لافاوەکەی پاکستان، وێنە: AFP
لافاوەکەی پاکستان، وێنە: AFP

K24 - هەولێر:

بارانە وەرزییەکانی پاکستان بە نەرێنی کاری لەسەر ژیانی 33 ملیۆن کەس کردووە و دەیان هەزار کەسیشی ئاوارە کردووە.

بەگوێرەی دوایین ئامارەكان كە لەلایەن ئاژانسی نیشتمانی بەڕێوەبردنی کارەساتە سروشتییەكانی پاكستان، بڵاوكراوەتەوە، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئەو باران بارینە بەخوڕەی لە 14ی حوزەیرانەوە تاکو ئێستا سەرانسەری ولاتەكەی گرتووەتەوە بۆ ھەزار و 33 كەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی برینداربوونیش گەیشتووەتە نزیكەی ھەزار و 500 کەس.

لافاوەکەی پاکستان، وێنە: AFP
لافاوەکەی پاکستان، وێنە: AFP

هاوکات ژمارەیەکی زۆر پرد بەهۆی بارانەکانەوە رووخاون و چەندین کیلۆمەتر رێگا زیانیان بەرکەوتووە و زەوی کشتوکاڵی ژێرئاو کەوتوون.

فەرمانگەی كەشناسی پاکستانیش دەڵێت: لە ساڵی 1961ـەوە بەم رێژەیە باران نەباریووە.

لافاوەکەی پاکستان، وێنە: AFP
لافاوەکەی پاکستان، وێنە: AFP