پیلانێک بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر شکستی پێهێندرا

کاتیۆشا بۆ هێرشەکە ئامادەکرابوون
یەکێک لەو مووشەکانەی ئامادەکرابوو بۆ هێرشەکە
یەکێک لەو مووشەکانەی ئامادەکرابوو بۆ هێرشەکە

K24 – گەرمیان

لەلایەن ‌هێزی پێشمەرگە شکست بە پیلانێکی هێرشکردنە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر هێندرا.

فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆ لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 28/8/2022، لەلایەن فەوجی چوار، لە نزیک زەمبور دەست بەسەر سێ سەکۆی کاتیۆشا گیرا، کە ئامادەکرابوون بۆ بۆردومانکردنی کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری ناحیەی قادر کەرەم".

رۆژی 25ی حوزەیرانی 2022دا، بە مووشەک هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، دواتر قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کەمال محەمەد وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی حکومەتی هەرێم سەردانی کێڵگەکەیان کرد و بڕیاردرا، هێزی ئەمنی زیاتر لە دەوروبەری کێڵگەکە جێگیر بکرێت، هەروەها رۆژی 25ی تەمووزی 2022 بە مووشەکی کاتیۆشا، هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر.

کێڵگەی غازی کۆرمۆر، کە لە ساڵی 2007 ەوە دامەزراوە، دەکەوێتە سنووری ناحیەی قادر کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵەوە، هەریەک لە کۆمپانیاکانی دانەغاز و هیلالی ئیماراتی وەبەرهێنانی تێدا دەکەن.