یەکێتی سیستەمی هاوسەرۆکایەتی هەڵوەشاندەوە
K24 - هەولێر:
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سیستەمی ھاوسەرۆکی ھەڵوەشاندەوە و بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەڵبژێردرا.
سەرچاوەیەك بە کوردستان24ـی راگەیاند، پاش هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی سەرۆکایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی بە دەنگی 90 ئەندامی سەرکردایەتی وەك سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەڵبژێردرا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دوای كۆبوونه‌وه‌كه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "لیژنەی پەیڕەو سەرجەم ئەو گۆڕانکارییانەی خستەبەردەم ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کە بۆ گەشەکردنی ژیانی حزبایەتی یەکێتی پێویستن، دوای گفتوگۆی تێروتەسەلی ھەڤاڵانە پەیڕەوە نوێیه‌کە پەسەندکرا".
هه‌روه‌ها هاتووه: "بەگوێرەی پەیڕەوی نوێ، کە سیستمی ھاوسەرۆکی نەھێشت، بۆ تەئکیدکردنەوەی ئاسایی و نەریتی حزبایەتی ھەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، خۆی کاندیدکرد بۆ ئەرکی سەرۆکایەتی یەکێتی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتیش ھەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی بەسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەڵبژارد".
رۆژی (21ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2019) یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان چواره‌مین كۆنگره‌ی خۆی له سلێمانی ئه‌نجامدا و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردران.
لە (18ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2020)، بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی بە هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەڵبژێردران.
لە (8ی تەمووز/ یۆلیۆی 2021) کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی تەقینەوە دوای ئەوەی بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری - زانیاری و بەڕێوەبەری هێزەکانی دژەتیرۆری یەکێتی لە پۆستەکانیان لادران. دواتر کێشەکان درێژەیان کێشا و لاهور جەنگی و چەند ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی لە ریزەکانی یەکێتی "دوورخرانەوە".