برایه‌كه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كاری ئابڕووبه‌رانه له پۆگبا ده‌كات
ماتیاس پۆگبا هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆمارێكی "ده‌نگی ئابڕووبه‌رانه"ـ‌ی پۆڵ پۆگبای برای ده‌كات، له به‌رامبه‌ردا پۆگبا بڕیاریداوه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر برایه‌كه‌ی تۆمار بكات.
ماتیاس پۆگبای ته‌مه‌ن 32 ساڵ، له به‌شێكی زۆر له یانه‌كانی پله‌سێ و پله‌دووی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا، ئیسپانیا، ئینگلاند و ئیتاڵیا یاری كردووه و دوایینجار له یانه‌یه‌كی پله‌چواری فه‌ره‌نسا بووه و له ئێستادا بێ یانه‌یه.
ماتیاس به پێچه‌وانه‌ی پۆگبای برای یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی غینیا كردووه.
به گوێره‌ی پێگه‌ی (فووتبۆڵ ئیتاڵیا)، ماتیاس له ماوه‌كانی رابردوو گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له ئینستاگرام بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ڵێت: "هانده‌رانی فه‌ره‌نسا، ئیتاڵیا، ئینگلیزی و ئیسپانیا شایه‌نی ئه‌وه‌ن هه‌ندێك شت بزانن".
ماتیاس له به‌شێكی دیكه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته هه‌موو هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا و یوڤێنتۆس و ته‌نانه‌ت سپۆنسه‌ره‌كانیش هه‌ندێك شت له باره‌ی پۆگبای برام بزانن، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بده‌ن كه ئایا پۆگبا شایه‌نی رێز و خۆشه‌ویستی هانده‌رانه یان نا، پێویسته بۆ هه‌موو لایه‌ك پیشانی بده‌م كه ئایا ئه‌و برایه‌م شایه‌نی ئه‌وه‌یه له یوڤێنتۆس و له فه‌ره‌نسا و مۆندیال یاری بكات.
ماتیاس ده‌شڵێت: پێموایه ئه‌و قسانه‌ی كه له داهاتوو من بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه له لایه‌ن چه‌ندان یاریزان و كه‌سایه‌تی دیاره‌وه پشتڕاست ده‌كرێته‌وه، به‌تایبه‌تی كلیان مباپێ ده‌زانێت كه من راست ده‌كه‌م و ئاگای له هه‌موو شتێكه، بۆیه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ده‌بێت.