په‌روه‌رده ساڵنامه‌ی خوێندنی بڵاوكرده‌وه

K24 – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ساڵنامه‌ی خوێندنی (2022-2023)ـی بڵاوكرده‌وه.
له نووسراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زموونه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندن له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه ئاڕاسته‌ی گشت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، داوایكردووه له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندنی باخچه‌ی منداڵان و خوێندنگه حكومی و ناحكومییه ناوخۆییه‌كان، كار به خشته‌ی ساڵنامه‌ی خوێندنی په‌سه‌ندكراو بكرێت.
به‌پێی ساڵنامه‌كه، 13ی مانگی داهاتوو یه‌كه‌م رۆژی ده‌سپێكی ساڵی خوێندنی (2022-2023) ده‌بێت و 8ی ئایاری ساڵی داهاتووش كۆتا رۆژی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله ناكۆتاییه‌كان و تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانی پۆلی 9ی بنه‌ڕه‌تی ده‌بێت، هه‌روه‌ها رۆژی 3ی حوزه‌یرانی 2023، یه‌كه‌م رۆژی تاقیكردنه‌وه‌ی وزاری پۆلی 12ی ئاماده‌یی ده‌بێت.

