كۆشكی سپی: له‌گه‌ڵ تاران نزیكین له رێككه‌وتن
K24 – هه‌ولێر:
كۆشكی سپی ئاشكرایكرد، به فه‌رمی رای خۆیان سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران پێشكه‌شكردووه و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا رایگه‌یاند، دانوستانه‌كان به ئاراسته‌یه‌كی باش هه‌نگاوده‌نێن.
جۆن كێربی، وته‌بێژی ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، باوه‌ڕی وایه رێگه‌ی دیبلۆماسی و گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران باشترین چاره‌سه‌ره. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌مڕۆ دانوستكاران نزیكتربوون له گه‌یشتن به رێككه‌وتن به‌راورد به وتوێژه‌كانی دوو هه‌فته پێش ئێستا.
باسی له‌وه‌شكردووه، "كۆشكی سپی هیواخوازه دانوستانه‌كان بگه‌نه ئه‌نجامێكی باش، چونكه ئه‌گه‌ر تاران چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌وكات چاره‌سه‌ی هه‌موو كێشه‌یه‌ك له‌ناوچه‌كه ئه‌سته‌م ده‌بێت".
له‌به‌رامبه‌ردا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، دانوستانه‌كان به ئاراسته‌یه‌كی دروست هه‌نگاوده‌نێت و هیوادارین ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی عه‌قڵانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆسییه‌یه‌دا بكات و له بڕیاری سیاسی‌دا به‌رژه‌وه‌ندی و داواكاری ئێمه‌ش له‌به‌رچاوبگرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران روونیشكردووه‌ته‌وه، ئه‌و پرسانه‌ی به هه‌ڵپه‌سێردراو‌ی ماونه‌ته‌وه تایبه‌ته به لابردنی سزاكان كه بۆ وڵاته‌كه‌ی هه‌ستیار و چاره‌نووسسازه.
جه‌ختی له‌سه‌رئه‌وه‌شكرده‌وه، تاران پابه‌ند ده‌بێت به رێككه‌وتنێك كه به‌رژه‌وه‌ندییه سه‌ره‌كییه‌كانی بپارێزێت و له‌و هێڵه‌سوورانه‌ی له دانوستانه‌كان دیاریكردووه پاشگه‌زنابێته‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ، یائیر لابید، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، دژایه‌تی خۆی بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته دووپاتكرده‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "هیچ رێككه‌وتنێكی راسته‌قینه سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ناگاته ئه‌نجام به‌بێ هه‌ڕه‌شه‌ی توندی سه‌ربازی راسته‌قینه دژ به‌و وڵاته".