گەنجێك لە ئاھەنگی بووکگواستنەوەدا گولـلە بەر سەری دەکەوێت

لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە و ھەوڵدەدرێت گولـلەکە لە سەری دەربھێندرێت
دانەر غازی (تەمەن 20 ساڵ)
دانەر غازی (تەمەن 20 ساڵ)

K24 - دهۆک:

ئێوارەی دوێنێ لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا لە شارۆچکەی سەرسنکێ سەر بە قەزای ئامێدی بەهۆی تەقەوە گولـلەیەک بەر سەری گەنجێک دەکەوێت و برینداردەبێت.

یەکێک لە خزمە نزیکەکانی گەنجەکە بە کوردستان24ی راگەیاند، گولـلەکە بەر سەری گەنجەکە کەوتووە و دەستبەجێ گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و ئێستادا لە یەکێك لە نەخۆشخانە ئەهلییەکانی شاری دهۆک لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە و، دۆخی خراپە و ھەوڵدەدرێت گولـلەکە لە سەری دەربھێنرێت.

ئاماژە بەوەشدرا، گەنجەکە ناوی (دانەر غازی)ـە و تەمەنی 20 ساڵە، تا ئێستاش نازانرێت گوللـەکە لە کوێوە ئاراستەکراوە.