دوو یاریزانی بارسێلۆنا گه‌شتی له‌نده‌نیان كرد

فرانكی دی یۆنگ ناوه‌راستكاری هۆڵه‌ندی یانه‌ی بارسێلۆنا
فرانكی دی یۆنگ ناوه‌راستكاری هۆڵه‌ندی یانه‌ی بارسێلۆنا

ئەمڕۆ فرانک دی یۆنگ گەیشتە لەندەن و چەند سەرچاوەیەکیش ئاشکرای دەکەن ئەم گەشتەی دی یۆنگ تەنیا بۆ پشوودانە و هیچ پەیوەندیەکی بە گواستنەوەی بۆ یانەیەکی دیکەوە نییە.

خۆزێ ئالڤارێز لە بەرنامەی ئێلچێریگیتۆ ڤیدیۆیەکی فرانک دی یۆنگی بڵاو کردەوە کە ئەم یاریزانە هۆڵەندیە بەرەو لەندەن بەڕێ دەکەوێت و ئەگەر هەیە پەیوەندی بە یانەیەکی ئینگلیزیەوە بکات.

بەڵام هەر زوو ساموێل مارسدین لە تۆڕی ئی ئێس پی ئێن ئاشکرای کرد کە ئەم گەشتەی دی یۆنگ هیچ پەیوەندیەکی بە یانەیەکی دیکەوە نییە و یاریزانانی بارسێلۆنا بۆ دوو رۆژ پشوویان پێدراوە، تەنانەت مێمفێس دێپای لەگەڵ دی یۆنگ گەشتی لەندەنیان کردووە.

ناوبراو هێمای بۆ ئەوەش کردووە بە ئەگەرێکی زۆر دی یۆنگ لە بارسێلۆنا دەمێنێتەوە و ناچێتە یانەیەکی دیکە و چاکسازیش لە مووچەکەیدا دەکرێت.ا

لەلایەکی دیکەوە ئاماژە بەوە کراوە کە دێ یۆنگ و دێپای بۆ ئەوە گەشتی لەندەنیان کردووە کە لە ئاهەنگی هاوسەرگیری دۆنی ڤان دی بیکی هاوڕێ و هاونیشتیمانیان ئامادەبن.