دهۆك داوا ده‌كات یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ناسریه بگوازێته‌وه هه‌رێمی كوردستان
دوای تێكچوونی دۆخی ئاسایشی شاری به‌غدا، یانه‌ی دهۆك ده‌یه‌وێت یارییه‌كانی له قۆناخی پاشكۆی گه‌یشتن به خولی نایابی عێراق بۆ یاریگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگوازێته‌وه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، شاندی یانه‌ی دهۆك بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی ناسریه به سه‌لامه‌تی گه‌یشتنه شاری به‌غدا، به‌ڵام به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزی به‌غدا ره‌نگه یارییه‌كه دوابخرێت و بۆ شارێكی دیكه بگوازرێته‌وه.
عه‌بدوڵڵا جه‌لال سه‌رۆكی یانه‌ی دهۆك له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ناسریه بگوازنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
پێشتر عه‌لی جه‌بار جێگری سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاند بوو كه رۆژی چوارشه‌ممه ئه‌و یاریگه‌یه له به‌غدا ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن كه یاریی دهۆك و ناسریه‌ی لێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بڕیار بوو رۆژی پێنجشه‌ممه یارییه‌كه له یاریگه‌ی مه‌دینه یان شه‌عب له به‌غدا بكرێت.
یانه‌ی دهۆك بۆ گه‌یشتن به خولی نایابی عێراق پێویستی به دوو سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك هه‌یه، سه‌ره‌تا ده‌بێت به‌ربه‌ستی ناسریه ببڕێت، پاشان له‌سه‌ر بڕینی بلیتی خولی نایابی عێراق رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا ده‌بێته‌وه.