به‌رهه‌م ساڵح داوایه‌ك ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌غداوه به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌و ره‌وشه سه‌خته‌ی وڵاته‌كه‌مان پێیدا گوزه‌ر ده‌كات له هه‌موومان ده‌خوازێت پابه‌ندی هێوری و دانبه‌خۆداگرتن و رێگرتن له گرژی بین.
هه‌روه‌ها هاتووه: خۆپیشاندانی ئاشتییانه و ده‌ربڕینی بیروڕا مافێكی ده‌ستوورییه له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوون به یاسا و پاراستنی ئاسایشی گشتی، به‌ڵام په‌كخستنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت كارێكی مه‌ترسیداره و وڵات به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌بات و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكیش ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ، له به‌یاننامه‌كه‌یدا داوای له خۆپیشانده‌ران كردووه، له دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كان بكشێنه‌وه و رێگه بده‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌ركی خۆیان له پاراستنی ئاسایش و سیستمی گشتیی و ماڵ و موڵكی گشتیی جێبه‌جێ بكه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختی له خۆبه‌دوورگرتن له توندوتیژی و گرژییه‌كان كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، پێویسته پارێزگاری له بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان بكرێت و ناكرێت له ژێر هیچ پاساوێكدا، زێده‌ڕۆیی بكرێته سه‌ر بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان.