كازمی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌ی رێكخست
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، به په‌له فه‌رمانده ئه‌منییه‌كانی بانگ كرد بۆ كۆبوونه‌وه و تاوتوێكردنی ره‌وشی نوێی به‌غدا.
نووسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتیی، سه‌رجه‌م به‌رپرسانی ئه‌منیی بانگ كردووه بۆ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی تاوتوێی ره‌وشی نوێی وڵات بكه‌ن.
هه‌روه‌ها هاتووه: كازمی هه‌موو فه‌رمانده‌كانی راسپاردووه به وردی رێنمایی و بڕیاره ئه‌منییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن و پارێزگاری له دامه‌زراوه گشتییه‌كانی ده‌وڵه‌ت بكه‌ن.
هه‌روه‌ها فه‌رمانیشی پێكردوون، دامه‌زراوه جكومییه‌كان بپارێزن و رێگه نه‌ده‌ن هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه ده‌ستیی به‌سه‌ردا بگیرێت و په‌كبخرێت.
مسته‌فا كازمی، داوایشی له خۆپیشانده‌ران كردووه، ده‌ستبه‌جێ له ناوچه‌ی سه‌وز بكشێنه‌وه و خۆیان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان بپارێزن و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.