به‌ریتانیا: پێویسته خۆپیشانده‌ران باڵه‌خانه حكومییه‌كان چۆڵ بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
جێمس داونه‌ر، رێكخه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له به‌غدا، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی ره‌وشی ئه‌مڕۆی به‌غدا بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: به‌ریتانیا زۆر نیگه‌رانی ئه‌و رووداوانه‌یه، ئه‌مڕۆ له به‌غدا روویاندا، به تایبه‌تی هه‌واڵی بوونی قوربانی.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئێمه هانی ئه‌وانه ده‌ده‌ین، كه له گۆڕه‌پانه گشتییه‌كاندان، خۆیان له توندوتیژی به دوور بگرن. پێویسته خۆپیشاندانیان ئاشتییانه بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: راكێشانی وڵات به ئاراسته‌ی توندوتیژی، شتێكه شیاوی گه‌لی عێراق نییه رووبه‌ڕووی ببێته‌وه.
جێمس داونه‌ر، ئه‌وه‌یشی نووسیوه: گه‌لی عێراق پێویستی به دامه‌زراوه كاراكانییه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌كان ببنه‌وه و خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: هانی خۆپیشانده‌ران ده‌ده‌ین له باڵه‌خانه حكومییه‌كان بكشێنه‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تیش به‌رپرسیاری یه‌كه‌من له‌وه‌ی ئاسایشی خۆپیشاندانه‌كان بپارێزن و پارێزگاریش له موڵك و ماڵی گشتیی و باڵه‌خانه حكومییه‌كان بكه‌ن.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شیدا، رێكخه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كه هانی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ده‌ین، رێكاری گونجاو له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان بگرنه به‌ر و بانگه‌وازیش له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین، گفتوگۆ بكه‌نه پێشینه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری ئاشتییانه و یاساییانه‌ی ئه‌وتۆ كه هه‌مووان بگرێته‌وه و له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراقدا بێت.