حه‌لبووسی: ناكرێت بێده‌نگ بین

K24 – هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له تویتێكدا سه‌باره‌ت به دۆخی ئاڵۆزی ئه‌مڕۆی به‌غدا رایگه‌یاند، گه‌یشتنی دۆخه‌كه به ئه‌مڕۆ زه‌نگی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه و ناكرێت لێی بێده‌نگبین، یاخود لێیگه‌ڕێین زیاتر ئاڵۆزتربێت.
له په‌یامه‌كه‌یدا حه‌لبووسی بانگه‌وازێك ئاراسته‌ی سه‌ركرده ئایینی و سیاسی و عه‌شاییری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی عێراق ده‌كات ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن بۆ ئاڕاسته‌كردنی دۆخه‌كه به‌ره‌و كه‌ناری ئارامی و دان به‌خۆداگرتنی هه‌موولایه‌نه‌كان.
هه‌روه‌ها هۆشداریشده‌دا له‌باره‌ی زیاتر ئاڵۆزبوونی دۆخه‌كه و خوێنڕشتنی هاووڵاتییان له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی چه‌ك له هه‌ر لایه‌نێكه‌وه بێت.
حه‌لبووسی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه،"داواكه‌مان راستگۆیانه‌یه بۆ هه‌موولایه‌نه‌كان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری فیتنه و گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتن بۆ پاراستنی سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری نیشتمان و دووركه‌وتنه‌وه به رووبه‌ڕووبوونه‌وه كه تێیدا هه‌مووان ده‌دۆڕێن".