كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بێت له راییكردنی كاره‌كانی
K24 – هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا له ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق ئاشكرای كرد، كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له شاری هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بێت له راییكردنی كاروباره‌كانیان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان.
له ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌دا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی له عێراق كه دووربكه‌ونه‌وه له ناوچه‌كانی نزیك خۆپیشاندانه‌كان یاخود له‌ناكاو هه‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له نزیكیاندا دروستبوو. هه‌روه‌ها داوشیان لێده‌كات چاودێری دۆخی ئه‌منی و هه‌واڵه ناوخۆییه‌كان بكه‌ن بۆ ئاگاداربوون له پێشهاته ئه‌منییه‌كان و پابه‌ندبوون به رێنماییه ئه‌منییه‌كان بۆ خۆپاراستن.
جێگه‌ی ئاماژه‌پێكردنه، له‌وه‌تی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی سه‌ری ساڵی 2020 بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، راییكردنی كاروباری هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی له باڵیۆزخانه‌ی به‌غدا به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماوه‌ته‌وه و سه‌رجه‌م كاروباره‌كان له كونسوڵخانه‌ی هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه 29ـی ئابی 2022، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا دەستبەرداربوونی خۆی لەکاری سیاسی راگه‌یاند و، ئاماژەی بەوەدا، سەرەڕای دەستبەرداربوونی لە کاری سیاسی، بەڵام نەجەف هەردەم وەك مەرجەعی گەورە دەمێنێتەوە.
هەر لە میانی ئەم بڕیارەدا سەدر داوای کرد، زۆربەی دامودەزگایەکانی سەر بە رەوتەکەی دابخرێن. وەک ئاماژەیەکیش بۆ دەستبەرداربوونی موقتەدا سەدر لە کاری سیاسی لە هەژمارە تایبەتەکانی وەزیرەکەی سەدر وێنەیەک بەناونیشانی "داخراوە" بڵاوکراوەتەوە
ئەم بڕیارەی سەدر دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ کازم حائیری، کە بە مەرجەعی رەوتی سەدر لە عێراق دادەنرێت رایگەیاند، بەهۆی نەخۆشییەوە توانای کاری ئایینی نه‌ماوه و داوای لەلایەنگرانی كردووه، پابەندی رێنماییەکانی عەلی خامنەیی رێبەری ئێران بن.
لە بارەی ئەم بڕیارەی کازم حائیری، موقتەدا سەدر گوتی "بڕیارەکەی کازم حائیری ئارەزوومەندانە نییە".
حائیری داوای لە باوەڕداران کردووه، گوێڕایەڵی رێبەری شۆڕشی ئیسلامی، عەلی خامنەیی بن، ئەو شایستەترین کەسە بۆ سەرکردایەتیکردنی میللەت و به‌رهه‌ڵستیكردنی سته‌مكاران، هەروەها پێكه‌وه یەکڕیزی بپارێزن و رێگه‌نه‌ده‌ن نه‌یارانی وڵات ئاگری ناکۆکی و ململانێ بنێنه‌وه.
له‌كۆتاییدا حائیری داوایكردووه بەعسی، تاوانباران و گەندەڵەکان لە پۆست و بەرپرسیاریەتییەکانی وڵات دووربخرێنەوە.
گەورە مەرجەعی شیعە، کازم حائیری یەکێکە لە مەرجەعەکانی شیعە و ئێستا نیشتەجێی حەوزی قومە لە ئێران و فەتواکانی لە نێو بەشێکی دیاری شوێنکەوتوانی مەزهەبی شیعە پەیڕەودەکرێن.