كازمی ستایشی هه‌ڵوێستی سه‌در و عامری ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له تویتێكدا ستایشی هه‌ڵوێستی هه‌ریه‌ك له موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در و هادی عامری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كرد.
كازمی نووسیویه‌تی: بانگه‌وازی موقته‌دا سه‌در بۆ راگرتنی توندوتیژی به‌رز ده‌نرخێنم، هه‌روه‌ها بانگه‌وازی حاجی هادی عامری و هه‌موو ئه‌وانه‌ی بانگه‌واز بۆ هێوربوونه‌وه ده‌كه‌ن به‌رز ده‌نرخێنین.
له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا، كازمی داوای له هه‌موو لایه‌نه‌كان كردووه، به‌رپرسیارێتی نیشتمانی بگرنه ئه‌ستۆ بۆ پاراستنی خوێنی هاووڵاتیانی عێراق.
حه‌سه‌ن ئه‌لعه‌زاری، سه‌رۆكی كوتله‌ی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی سه‌در له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، موقته‌دا سه‌در مانی له خواردن گرتووه، تا ئه‌و كاته‌ی توندوتیژی و به‌كارهێنانی چه‌ك ده‌وه‌ستێت.
ئه‌لعه‌زاری له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: لادانی گه‌نده‌ڵكاران، هیچ پاساوێك ناداته كه‌س بۆ ئه‌وه‌ی توندوتیژی به‌كاربهێنن.
ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی ئایه‌توڵڵا حائیری، ده‌ستبه‌رداری مه‌رجه‌عیه‌ت بۆ ره‌وتی سه‌در بوو و داوایكرد، ره‌وتی سه‌در رووبكه‌نه عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران، موقته‌دا سه‌در، ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌ت بوو و وازهێنانی خۆی راگه‌یاند و سه‌رجه‌م هه‌ژماره‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سڕ كرد.
دوای ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی سه‌در، لایه‌نگرانی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی حكومی له ناوچه‌ی سه‌وز و ده‌ستیان به خۆپیشاندانه‌كان كرده‌وه.
هه‌روه‌ها هادی عامری، له په‌یامێكدا داوای له هه‌موو لایه‌ك كرد، دانبه‌خۆیاندا بگرن و هێوری بپارێزن.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه 29ـی ئابی 2022، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا دەستبەرداربوونی خۆی لەکاری سیاسی راگه‌یاند و، ئاماژەی بەوەدا، سەرەڕای دەستبەرداربوونی لە کاری سیاسی، بەڵام نەجەف هەردەم وەك مەرجەعی گەورە دەمێنێتەوە.
هەر لە میانی ئەم بڕیارەدا سەدر داوای کرد، زۆربەی دامودەزگایەکانی سەر بە رەوتەکەی دابخرێن. وەک ئاماژەیەکیش بۆ دەستبەرداربوونی موقتەدا سەدر لە کاری سیاسی لە هەژمارە تایبەتەکانی وەزیرەکەی سەدر وێنەیەک بەناونیشانی "داخراوە" بڵاوکراوەتەوە
ئەم بڕیارەی سەدر دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ کازم حائیری، کە بە مەرجەعی رەوتی سەدر لە عێراق دادەنرێت رایگەیاند، بەهۆی نەخۆشییەوە توانای کاری ئایینی نه‌ماوه و داوای لەلایەنگرانی كردووه، پابەندی رێنماییەکانی عەلی خامنەیی رێبەری ئێران بن.
لە بارەی ئەم بڕیارەی کازم حائیری، موقتەدا سەدر گوتی "بڕیارەکەی کازم حائیری ئارەزوومەندانە نییە".
حائیری داوای لە باوەڕداران کردووه، گوێڕایەڵی رێبەری شۆڕشی ئیسلامی، عەلی خامنەیی بن، ئەو شایستەترین کەسە بۆ سەرکردایەتیکردنی میللەت و به‌رهه‌ڵستیكردنی سته‌مكاران، هەروەها پێكه‌وه یەکڕیزی بپارێزن و رێگه‌نه‌ده‌ن نه‌یارانی وڵات ئاگری ناکۆکی و ململانێ بنێنه‌وه.
له‌كۆتاییدا حائیری داوایكردووه بەعسی، تاوانباران و گەندەڵەکان لە پۆست و بەرپرسیاریەتییەکانی وڵات دووربخرێنەوە.
گەورە مەرجەعی شیعە، کازم حائیری یەکێکە لە مەرجەعەکانی شیعە و ئێستا نیشتەجێی حەوزی قومە لە ئێران و فەتواکانی لە نێو بەشێکی دیاری شوێنکەوتوانی مەزهەبی شیعە پەیڕەودەکرێن.