دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران گەشتیاران ئاگاداردەکاتەوە

بۆ ماوەیەکی کاتی گەشت بۆ ئێران راگیراوە
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران - ئەرشیف
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران - ئەرشیف

K24 – هەولێر

بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، لە ئاگادارییەکدا، باسی لە راگرتنی کاتیی گەشتی هاووڵاتیان بۆ ئێران کردووە و هاوکات دووپاتکراوەتەوە کە جووڵەی بازرگانی بەردەوامە.

لە ئاگادارییەکەی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەراندا هاتووە: ئەو گەشتیارانەی بە نیازن سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن، ئاگاداردەکەینەوە کە گەشتکردن راگیراوە."

بەپێی ئاگادارییەکە، بڕیارەکە لەلایەن مەرزی تەمەرچین، واتا لایەنی پەیوەندیدار لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دراوە و بۆ "کاتێکی نادیارە".  

دوای گرژییەکانی بەغدا کە هاوکات بووە لەگەڵ سەردانی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ مەزارگەی پیرۆزی شیعەکان لە نەجەف و کەربەلا، کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای لە زیارەتکاران کرد بۆ ماوەیەکی کاتی، سەردانەکەیان رابگرن.