قەدەغەی هاتوچۆ لە تەواوی عێراق هەڵگیرا

K24 – هەولێر
دوای داوای موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بۆ کۆتاییهێنان بە پێکدادانەکانی بەغدا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، بڕیاریدا قەدەغەی هاتوچۆ لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق هەڵبگیرێت.
دوێنێ (دوشەممە 29ـد ئاب) فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رتاسه‌ری له عێراق راگه‌یاند، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆكه كاتژمێر7ـی ده‌ستیپێده‌كرد و تا كاتێكی نادیاریش به‌رده‌وام دەبوو.
هەڵگرتنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ، دوای کۆنگرەی رۆژنامەنووسی ئەمڕۆی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بوو.
سەدر، داوای لە لایەنگرانی کرد، لە ماوەی کاتژمێرێکدا لە ناوچەی سەوز بکشێنەوە و کۆتایی بە پێکدادانەکان بێنن.
سەرۆکی رەوتی سەدر هەروەها دووپاتیکردەوە کە رشتنی خوێنی عێراقییەکان "حەرامە" و گوتی: بکوژ و کوژراو، دۆزەخین".
بە پێی ئامارە نافەرمییەکان، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، نزیکەی 25 کەس گیانیان لەدەستداوە و بە دەیان کەسی دیکە برینداربوونە.