به فه‌رمی مانچێسته‌ر یونایتد گرێبه‌سته گرانبه‌هایه‌كه‌ی راگه‌یاند
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی ئانتۆنی سانتۆسی به‌رازیلی به گرێبه‌ستێكی خه‌یاڵی له یانه‌ی ئایاكسی هۆڵه‌ندییه‌وه راگه‌یاند.
دوای ئه‌وه‌ی ئانتۆنی ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه پشكنینه پزیشكییه‌كانی مان یونایتدی به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕ كرد، كارگێری یانه ئینگلیزییه‌كه ئه‌مڕۆ گرێبه‌ستی یاریزانه به‌رازیلییه‌كه‌ی تا 2027 راگه‌یاند، له برگه‌یه‌كی گرێبه‌سته‌كه‌یدا هاتووه ده‌توانرێت گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ ساڵێكی دیكه تا 2028 درێژ بكرێته‌وه.
به گوێره‌ی میدیایه‌كانی به‌ریتانیا، مانچێسته‌ر یونایتد ئانتۆنی له به‌رامبه‌ر 95 ملیۆن یۆرۆ گواستووه‌ته‌وه له‌گه‌ل 5 ملیۆن یۆرۆی دیكه وه‌كو پاداشت.
ئانتۆنی 22 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی ساوپاوڵۆی به‌رازیلی پێگه‌یشتووه، له هاوینی 2020 له ده‌رگه‌ی یانه‌ی ئایاكسی هۆڵه‌ندی به به‌های 18 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به خوله‌كانی ئه‌ورووپا كرد، له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئا‌یاكس له كۆی 82 یاری، 24 گۆڵ و 22 ئاسیستی كردووه، پێش ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له 2025 كۆتایی بێت په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد كرد.