یاریزانانی مانچێسته‌ر یونایتد له خۆشی رۆیشتنی كریستیانۆ ئاهه‌نگیان گێراوه

یاریزانانی مانچێسته‌ر یونایتد كاتێك زانیویانه له‌م هاوینه كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌یه‌وێت له یانه‌كه بڕوات له خۆشیان ئاهه‌نگیان گێراوه، چونكه پێیانوایه بوونی ئه‌و یاریزانه پورتوگالییه ئازارێكه له‌سه‌ر ده‌روونی تیپه‌كه.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا له راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه كاتێك كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵ به كارگێری مانچێسته‌ر یونایتدی راگه‌یاند كه ده‌یه‌وێت له یانه‌كه بڕوات، یاریزانانی یانه‌كه دوای گوێبیستی ئه‌م هه‌واڵه له خۆشیان ئاهه‌نگیان گێراوه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی 37 ساڵ هێشتا نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له یانه‌كانی به‌شداربووی چامپیۆنزلیگ رێكبكه‌وێت و ته‌نیا 72 كاتژمێری له‌به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه ئه‌گه‌رنا پاش 3 رۆژی تر ده‌رگای گواستنه‌وه‌ی یاریزانان داده‌خرێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له كۆی چوار یاریی ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ ته‌نیا به‌شداریی یه‌ك یاریی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی كردووه، ئه‌و یارییه‌ش به‌رامه‌ر برێنتفۆرد بوو كاتێك مانچێسته‌ر یونایتد 4 ـ 0 دۆڕا.
به گوێره‌ی تۆڕی هه‌واڵی ESPN، هێرشبه‌ره پورتوگالییه‌كه بووه‌ته هۆی دابه‌شبوونی پێكهاته‌كه و كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ده‌روونی یاریزانه‌كان كردووه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: كریستیانۆ رۆناڵدۆ هاوشێوه‌ی هاری ماگوایه‌ر و ماركۆس راشفۆرد گڵۆپی سه‌وزیان بۆ رۆیشتن بۆ هه‌ڵكراوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئۆفه‌رێكی باشیان پێشكه‌ش نه‌كراوه.
خۆرخی مێندێز به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ به درێژایی ئه‌م هاوینه سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی یانه‌یه‌كه بۆ ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، چێڵسی و بایرن میونشن گفتووگۆی كردووه، به‌ڵام هیچ كامێكیان ده‌رفه‌تی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌یان نه‌ڕه‌خساندووه و ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه.
ئێریك تێن هاگ راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له دوو یاریی رابردوو له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی به‌شداریی به كریستیانۆ رۆناڵدۆ نه‌كردووه و هه‌ردوو یارییه‌كه‌شی بردووه‌ته‌وه، به‌ڵام رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ساوسامپتن ئاره‌زووی مانه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پیشان دا، له‌و یارییه دۆن هه‌ڵگری پێنج نازناوی باڵۆن دۆر ته‌نیا 22 خوله‌ك یاری كرد.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ وه‌رزی رابردوو له یانه‌ی یوڤێنتۆسه‌وه گه‌ڕایه‌وه مان یونایتد، دوای گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی شەیتانە سوورەکان، لە یەکەم وەرز لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 39 یاریکرد و توانی 24 گۆڵ و سێ ئاسیست تۆمار بکات، كریستیانۆ پێشترله نێوان ساڵانی 2003 بۆ 2009 یاریی بۆ یونایتد كردووه، ئه‌وكات 3 نازناوی پرێمه‌رلیگ و نازناوێكی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ شه‌یتانه سووره‌كان به‌ده‌ستهێناوه.