بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی: هەڵوێستی سه‌در رۆڵی گەورەی هەبوو لە پووچەڵکردنەوەی مەرامی فیتنە

سه‌رۆكی یه‌كێتی، رووداوەکانی شەوی رابردووی به‌ "مەینەتی نیشتمانی" وه‌سفكرد
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ستایشی هه‌ڵوێستی موقته‌دا سه‌دری كرد، بۆ كۆتاییهێنان به‌ ئاڵۆزییه‌كانی به‌غدا و رایگه‌یاند، "هەڵوێستی حەکیمانەی سەماحەتی موقتەدا سەدر و مامەڵەی شیاوی سەرکردە و هێزە نیشتمانییەکان؛ رۆڵی گەورەیان هەبوو لە پووچەڵکردنەوەی مەرامی فیتنە و ناکۆکی".

سه‌رۆكی یه‌كێتی، رووداوەکانی شەوی رابردووی به‌ "مەینەتی نیشتمانی" وه‌سفكرد و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد‌، بە ئیرادە و حیکمەت ده‌كرێت ئه‌م دۆخه‌ تێپه‌ڕێندرێت بۆ چەسپاندنی یەکڕیزی و بەردەوامیی بونیادنان.

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی داوای له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانیش كرد، پێکەوە هەوڵ بۆ ئاشتی و پێشکەوتن بده‌ن بۆ بونیادنانی عێراقێکی سەقامگیر و ئاوەدان بۆ هەموو پێکهاتەکان.