وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی مووچه‌ی بڵاوكرده‌وه‌

خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاب/ ئۆگێستی 2022 ببینه‌
هاووڵاتییه‌ك له‌ كاتی ژماردنی پاره‌دا، وێنه‌: شڤان هه‌ركی
هاووڵاتییه‌ك له‌ كاتی ژماردنی پاره‌دا، وێنه‌: شڤان هه‌ركی

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ (1ی ئه‌یلوولی 2022) ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت به‌ هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشوو.

به‌پێی خشته‌كه‌، كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ستپێده‌كات، و هه‌فته‌ی داهاتووش مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و یه‌كه‌كانی 70 و 80 و چه‌ند وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌یه‌كی دیكه‌ش دابه‌شده‌كرێت.

خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاب/ ئۆگێستی 2022
خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاب/ ئۆگێستی 2022