چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوای كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی رووداوه‌كانی دوێنێی به‌غدا راگه‌یاند و داوای كرد، په‌له‌بكرێت له كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كان بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوای كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی دیكه‌ی كرد، هه‌روه‌ها به پێویستی زانی په‌له بكرێت له كاره‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانی خزمه‌تگوزار بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و گێڕانه‌وه‌ی شكۆی دامه‌زاروه‌كانی ده‌وڵه‌ت، به به‌شداری هه‌موو لایه‌نه سیاسییه نیشتمانییه‌كان كه ئاره‌زووی به‌شداریكردن ده‌كه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تی و لایه‌نانه‌ی كرد، كه به وشه‌یه‌كیش بووبێت به‌شداربوونه له دامركاندنه‌وه‌ی ئاگری فیتنه له عێراق و ستایشی رۆڵی هێزه ئه‌منییه‌كانیشی كرد بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخه‌كه.