كازمی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستبه‌رداربوون له پۆسته‌كه‌ی ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
له وتارێكدا مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پێویستە سیستەمی ئەمنی لەژێر فەرماندەیی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکاندا بێت و هه‌موو هێزه سه‌ربازییه‌كانیش بەگوێرەی یاسا کاربکەن. هه‌روه‌ها هۆشداریش ده‌دا له ئەگەری به‌رده‌وامی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت.
مستەفا کازمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لیژنەیەکیان بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی چەند رۆژی رابردوو پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی روونبێته‌وه كێن ئەوانەی تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووه و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، نابێت چیتر چەک لەدەستی لایەنە نافەرمییەکاندا بێت و لە ململانێکادا بەکاربهێنرێت، به‌ڵكو ته‌نها ده‌بێت بۆ پاراستنی عێراق به‌كاربهێنرێت.
له‌باره‌ی دۆخی سیاسی وڵاتیشه‌وه، كازمی وتی: وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی داوای رێكخستنی گفتوگۆی نیشتمانیمان له نێوان لایه‌نه‌كان كرد، به‌ڵام دۆخه‌كه پێویستی بە سازشی هه‌مووان هه‌یه نەک بەردەوامیدان به گرژییەکان و ناكۆكییه‌كان.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هۆشداریشیدا لە بەردەوامی ئاڵۆزییەکان و رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، منیش بە ئەرکی نیشتیمانی و ئەخلاقی خۆم هەڵدەستم و دەستبەرداربوونی خۆم لە پۆستی سەرۆک وەزیران بەگوێرەی ماددەی 81ی دەستوور پێشكه‌ش ده‌كه‌م".