گازپرۆم گواستنەوەی گازی لە نۆرد ستریمەوە بە تەواوەتی وەستاند

K24 - هەولێر:
گازپرۆم گەورە کۆمپانیای رووسی بواری وزە رایگەیاند، هەناردەی گازی بۆ ئەڵمانیا لە بۆری نۆرد ستریمەوە، بەتەواوەتی وەستاندووە.
کۆمپانیای گازپرۆم کە لە بواری وزەدا کاردەکات، لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەدا، دابینکردنی گاز لە رێگەی نۆرد ستریمەوە بە تەواوی وەستا لەکاتێکدا ئەمڕۆ نۆژەنکردنەوەی پرۆژەکە لە یەکەیەکی کۆمپرێسەری گاز دەستپێدەکات".
گازپرۆم هۆکاری وەستانی هەناردەکردنی گاز لە رێگەی نۆرد ستریمەوە، بۆ نۆژەنکردنەوەی بەشێکی پرۆژەکە گەڕاندەوە.
پڕۆژهی "نۆرد ستریم"، پڕۆژهیهكی گواستنهوهی گازه له رووسیاوه بۆ ئهڵمانیا، له رێگهی دهریای بهڵتیق، وەستاندنی هەناردەی گاز لەم پرۆژەیە، کاریگەری راستەوخۆی لەسەر نرخی سووتەمەنی دەبێت لە ئەوروپا.