هەواڵگری تورکیا: بەرپرسی مەشقی پەکەکە کوژرا

K24 – هەولێر:

دەزگای هەواڵگری تورکیا(میت) بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە چیای گارەی پارێزگای دهۆک، بەرپرسی مەشق و راهێنانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ـیان کوشتووە.

دەزگای هەواڵگری تورکیا ئەمڕۆ (چوارشەممە 31ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022)، ئەو هەواڵەی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، بەرپرسەکەی پەکەکە ناوی (ئومێت تارهان)ـە.

ئومێت تارهان، بەرپرسی مەشق و راهێنانی پەکەکە
ئومێت تارهان، بەرپرسی مەشق و راهێنانی پەکەکە

رۆژی (29ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022)، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیا له‌ سنووری شنگال ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ به‌ئامانج گرت، به‌وهۆیه‌وه‌ چوار چه‌كداری په‌كه‌كه‌ كوژران.

دژه‌ تیرۆری كوردستان، لەوبارەیەوە رایگەیاند کە "فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە نزیک گوندی بەهراڤا کە دەکەوێتە نێوان کۆمەڵگەی خانەسوور و بارا لە قەزای شنگال، ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی بۆردوومان کردووه‌.