لە شەڕی نێوان دوو خێزانی کورد دوو کەس کوژران

سێ کەسی دیکەش برینداربوون
فۆتۆ: AA
فۆتۆ: AA

K24 - ئیستانبوڵ

شەڕ لەنێوان دوو خێزانی کورد لە ناوچەی کاراتایای پارێزگای کۆنیای تورکیا روویدا، بەهۆی بەکارهێنانی چەک دوو کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکان پەیامنێری کوردستان24 لە ئیستانبوڵ، یەکێک لە خێزانەکان خەڵکی خارپێتە و خێزانەکەی دیکە خەڵکی شاری قەرسە لە باکووری کوردستان.

ئازاد ئاڵتوون، پەیامنێری کوردستان24 لە ئیستانبوڵ رایگەیاند، بەهۆی شەڕەکەی نێوانیان پیاوێک و ژنێک کوژران و سێی دیکەش برینداربوون، هەردوو خێزانەکە دراوسێن و لەسەر کێشەی موڵک و زەوی کێشەیان هەبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو خێزانەی کە خەڵکی خارپێتە لە شەڕەکەدا چەکیان بەکارهێناوە و تەقەیان کردووە و دوو کەسیان لە خێزانەکەی دیکە کوشتون کە خەڵکی شاری قەرسن.

پەیامنێرمان راشیگەیاند، ئەو کەسانەی بەشداربوونە لە شەڕەکە لە هەردوو خێزان لەلایەن ‌پۆلیس دەستبەسەر کراون.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێرمان کەوتووە، پێشتریش شەڕ لەنێوان ئەو دوو خێزانەدا روویداوە.