گرافیک.. چارەسەری کێشەی سیاسی عێراق

چەند سیناریۆیەک بۆ چارەسەر دەخرێنەڕوو
چەند سیناریۆیەک بۆ چارەسەر دەخرێنەڕوو

K24 – هەولێر

بەهۆی گرژیی و پێکدادانی لایەنگرانی رەوتی سەدر و هێزە چەکدارەکان لە بەغدا، دۆخی سیاسی عێراق زیاتر ئاڵۆزبوو، ئێستا چەند سیناریۆیەک بۆ چارەسەر دەخرێنەڕوو.

چاودێرانی سیاسی چەند سیناریۆیەک بۆ چارەسەری کێشەکانی عێراق دەخەنەڕوو، کە یەکەمیان دەستپێکردنی گفتوگۆیە لەنێوان رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی، بۆ ئەمەش موقتەدا سەدر چەند مەرجێکی هەیە، لەوانە گۆڕینی محەمەد شیاع سوودانی کە لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندید کراوە.

یەکێکی دیکە لە سیناریۆکان هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، کە ئەمەش پێویستی بە بڕیاری دادگای فیدراڵییەوە هەیە.