له‌ باره‌ی مسیاره‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

"زانایانی ئایينی خۆیان لە ئەنجامدانی گرێبەستی ئەو هاوسەرگیریە بە دوور بگرن"
هاوسەرگیری
هاوسەرگیری

K24 – هەولێر:

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، هاوسەرگیری مسیار پێچەوانەی عورفی کۆمەڵگای کوردییه و بۆ کۆمەڵگای ئێمە گونجاو نییە. داواش لە زانایانی ئایینی دەکات خۆیان بە دووربگرن لە ئەنجامدانی گرێبەستی ئەو هاوسەرگیرییە.

لە روونکردنەوەیەکدا ئەنجومەنی باڵای فەتوا وتی: "لەم چەند رۆژەی دواییدا پرسی هاوسەرگیری مسیار لە چەند کەناڵێکی راگەیاندن و سۆشیال میدیاوە بووە مژاری رۆژ، هاووڵاتیانیانی بەو بابەتەوە سەرقاڵ کردووە. ئێمە لە ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان سەرنجی موسوڵمانان و هاووڵاتیان بۆ ئەو راستیە رادەکێشین، کە ئەو زەواجە پێچەوانەی عورفی کۆمەڵگای کوردییه و بۆ کۆمەڵگای ئێمە گونجاو نییە و بە پەسندی نازانین، بەهۆی نەگونجانی لەگەڵ ئامانجەکانی (مەقاصيدەکانی) هاوسەرگیری لە ئیسلامدا".

هه‌روه‌ها هاتووه‌: "داواکارین لە زانایانی ئایينی خۆیان لە ئەنجامدانی گرێبەستی ئەو هاوسەرگیریە بە دوور بگرن".