بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک: 31 ساڵە ئاستی ئاوی بەنداوەکە بەمشێوەیە کەمی نەکردووە

"لە دوو ساڵی رابردوودا بەرێژەیەکی پێویست باران نە باریووە"
بەنداوی دهۆک
بەنداوی دهۆک

K24 - هەولێر:

ئەندازیار فەرهاد محەممەد، بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک بە کوردستان24ـی راگەیاند، یەکەمجارە لە دوای ساڵی 1991ـەوە ئاستی ئاوی بەنداوەکە بەو شێوەیە کەم بکات.

بەهۆی دەرهاویشتەکانی وشکەساڵی، ئاستی ئاوی بەنداوی دهۆک 16 مەتر دابەزیووە، بەڕێوەبەری بەنداوەکەش بۆ کوردستان24 دەڵێت، یەکەمجارە لە دوای ساڵی 1991ـەوە ئاستی ئاوی بەنداوەکە بەو شێوەیە کەم بکات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشوهەوا و بومەلەرزەزانی دهۆکیش ئاماژەی به‌وه‌داوه‌، لە دوو ساڵی رابردوودا بەرێژەیەکی پێویست باران نەباریووە و ئەوەش وشکەساڵی قووڵتر کردووە و ئاستی ئاوی بەنداوەکە کەمی کردووە.