به‌غدا.. 9 ملیۆن عێراقی له‌ژێر هێڵی هه‌ژاری دان
K24 – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق، ئاشكرایكرد، له كۆی 41 ملیۆن هاووڵاتی عێراقی 9 ملیۆنیان له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی زیكره عه‌بدولڕه‌حیم، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق، به‌رنامه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ملیۆنێك و 400 هه‌زار خێزان له‌خۆده‌گرێت، له‌كاتێكدا ئه‌و خێزانانه‌ی كه پێویسته هاوكاری بكرێن، 3 ملیۆن خێزانن.
ماڵپه‌ری سكای نیوز، له میانه‌ی راپۆرتێكیدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، عێراق كه‌وتووه‌ته سه‌ر ده‌ریای نه‌وت، به‌ڵام داهاته‌كه‌ی ناگاته چاره‌گێكی دانیشتوانه‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه دراوه، رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق گه‌یشتووه‌ته 22.5%، ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات، كه رێژه‌كه زیادیكردووه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ هێرشی چه‌كدارانی داعش، بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و گه‌نده‌ڵی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
پێشتریش وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرایكردبوو، تێکڕای رێژەی هەژاری له عێراق لەنێوان 22% بۆ 25%ـه، روونیشیكردبووه‌وه، رێژەکە به گوێره‌ی ناوچەکان جیاوازە.
لە ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش، رێژه‌ی هه‌ژاری 41%ـە، لە پارێزگاکانی باشووری عێراق 32%ـە، لە پارێزگای موسەننا 52%ـه، هه‌روه‌ها رێژەی هەژاری لە پارێزگای دیوانییە 49%ـه.
وه‌زاره‌تی پلاندانان هۆکاری بەرزی رێژەی هەژاری لەو پارێزگایانە بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه کە کەرتی گشتی هیچ پڕۆژەیەکی گەشەپێدانی له‌م ناوچانەدا ئەنجام نه‌داوه.