بۆڕی ئاوی ئیفراز 3ی هەولێر بەدرێژایی 11 کیلۆمەتر نۆژەندەکرێتەوە
K24 – هه‌ولێر:
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، به‌مزووانه ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شی یه‌كه‌می بۆڕی پرۆژەی ئاوی ئیفراز 3ی هەولێر ده‌كرێت.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستانی راگەیاند، سەرەتا دوو هەزار و 750 مەتری بۆڕییەکە (لە وێستگەی مارعۆدا تاوەکو ناو شاری هەولێر) به گوژمه‌ی پێنج ملیار دینار نۆژەن دەکرێتەوە، كه ئێستا پرۆسەکە لە تەندەریندایە و بەمزووانە دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.
دوای شكانی چه‌ند جاره‌ی بۆڕی ئاوی ئیفراز 3ی هه‌ولێر، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مانگی ئایاری رابردوو بڕیاریدا به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بۆڕییه‌كه به بڕی 20 ملیار و 842 ملیۆن دینار، كه درێژییه‌كه‌ی 11 كیلۆمه‌تره و تیره‌ی بۆڕییه نوێیه‌كه 1.5 مه‌تر ده‌بێت و 10 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو له كاتژمێرێكدا بۆ نزیكه‌ی 40%ی گه‌ڕه‌كه‌كانی ناو شاری هه‌ولێر ده‌گوازێته‌وه.
پێشتر بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر رایگه‌یاندبوو، پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفراز 3، رۆژانە نزیکەی 240 ملیۆن لیتر ئاو دابین دەکات، كه بۆڕییه‌كه‌ی لە جۆر (GRP)ـه، کە یەکێكه لە سەختترین جۆره‌كانی بۆڕی بۆ چاککردنەوە و هاوكات به هۆی خراپی كوالێتییه‌كه‌ی، به هۆی ساده‌ترین زه‌بری ده‌ره‌كییه‌وه ده‌شكێت و زیان به سامانی گشتیی و به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت و بە شکانیشی نزیکەی %40ی گەڕەکەکانی ھەولێر بێ ئاو دەبن.
بۆ ھەر جارێك شکانی بۆڕی ئاوی ئیفراز3 لە ھەر کاتژمێرێکدا نزیکەی 10 ھەزار مەتر سێجا ئاو بەفیڕۆ دەدرێت.
شاری ھەولێر سێ پرۆژەی ئاوی ئیفرازی ھەیه، ئیفراز یەك ساڵی 1967 دروستکراوە و تا ئێستا بێ كێشه‌ترینه و دواتر ئیفراز دوو ساڵی 1982 درووستكراوه و به هۆی كوالێتییه‌كه‌یه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ی كرابوونه سه‌ر بۆڕییه‌كه هێشتا له كاردایه، به‌ڵام پڕۆژه‌ی بۆری ئیفراز سێ له ساڵی 2007 کەوتووه‌ته كار و تا ئێستا نزیکەی 20 جار شكاوه.