باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا داوای ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌لینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می بۆ قوربانیانی ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌غدا، داوای ئه‌نجامدانی گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراقی كرد.
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له په‌یامێكدا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (31ی ئاب/ئۆگێستی 2022) له تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، هاوخه‌می خۆی بۆ كه‌سوكاری قوربانیانی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی رۆژانی رابردووی به‌غدا ده‌ربڕیوه و هیوای چاكبوونه‌وه‌شی بۆ برینداره‌كان خواستووه.
له په‌یامه‌كه‌دا، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، "به‌شدارده‌بین له‌و بانگه‌وازه‌ی ده‌كرێت بۆ دانبه‌خۆداگرتن و ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان، تاوه‌كو هه‌رگیز ئه‌و رووداوه كاره‌ساتبارانه دووباره نه‌بنه‌وه".
له‌سه‌روبه‌ندی دروستبوونی ئاڵۆزییه‌كانی به‌غدا و په‌لاماردانی باڵه‌خانه حكومییه‌كان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی ره‌وتی سه‌دره‌وه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا داوایكردبوو، رێز له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بگیرێت و ده‌ستبه‌حێ خۆپیشانده‌ران له ناوچه‌ی سه‌وز بكشێنه‌وه.