ره‌وتی سه‌در بۆ مالیكی: هیچ شتێك ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه كۆناكاته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری سه‌در هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر نوری مالیكی و كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سپایكه‌ر و ده‌نگه دزه‌پێكراوه‌كانی به‌بیرده‌هێنێته‌وه.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر، ساڵح محه‌مه‌د عێراقی، ناسراو به وه‌زیری سه‌در، رووی قسه‌كانی له نوری مالیكی سه‌ركرده‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌كات و ده‌ڵێت: "هیچ شتێك ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه كۆناكاته‌وه".
هه‌روه‌ها له تویته‌كه‌ی، وه‌زیری سه‌دردا هاتووه: "ئه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ی ئه‌میری باوه‌ڕداران بۆردومان بكات، ده‌ست له كوشتنی خۆپیشانده‌ران ده‌پارێزێت؟ ئه‌وه‌ی له رۆژانی شۆڕشدا فه‌رمانی كوشتن بۆ سوپا و پۆلیس له نه‌جه‌ف ده‌ربكات، رۆڵه‌ی مه‌زهه‌بی خۆی ناكوژێت؟! دواتر ئه‌وه‌ی هێرشبكاته سه‌ر نه‌جه‌ف، ده‌نگه دزه‌پێكراوه‌كان ئه‌وه‌یان پشتڕاستكرده‌وه، ئایا خۆپیشانده‌ره بێ چه‌كه‌كان ناكوژێت؟! ئه‌وه‌ی ده‌ستی به خوێنی سوننه و شیعه سووره، ده‌ست له كوشتنی شۆڕشگێڕان ده‌پارێزێت؟! ئه‌وه‌ی بووه هۆی كوشتنی 1700 كه‌س له سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر، ئایا ده‌ست بۆ كوشتنی شۆڕشگێڕه چاكسازخوازه‌كان نابات".
روو له مالیكی دووپاتیشیكرده‌وه، "یا شێخی چوارچێوه، چۆن ده‌ته‌وێت حوسێن كۆمان بكاته‌وه، هیچ شتێك ئێمه و ئێوه كۆناكاته‌وه".