دانیشتنی دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دواخرا
K24 -هه‌ولێر:
دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی له‌باره‌ی دۆسیه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا.
په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، دانیشتنی دادگای فیدراڵی عێراق سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م خووله‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا.
دانیشتنی دادگای فیدراڵی به‌به‌مه‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر داوای ره‌وتی سه‌دره كه داوای كردبوو ئه‌م خووله‌ی ئێستای په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجامبدرێت.
رۆژی چوارشه‌ممه 31ـی ئابی 2022، د.به‌شیر حه‌داد، جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق، په‌رله‌مانی ئێستای عێراق ده‌توانێت دانیشتن ئه‌نجامبدات و خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و جارێكی دیكه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجامبدرێت، دادگای فیدراڵیش ده‌توانێت له‌سه‌ر بنه‌مای پابه‌ندنه‌بوونی په‌رله‌مانی عێراق به‌و واده ده‌ستوورییه‌ی بۆی دیاریكراوه به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.