یوڤینتۆس به هۆی هاتنی پارادێس ده‌ستبه‌رداری ئارسه‌ر میلۆ بوو
یانه‌ی یوڤێنتۆس دوای ئه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی پارادێسی ناوه‌راستكاری ئارجێنتینای راگه‌یاند، راسته‌وخۆ ده‌ستبه‌رداری ئارسەر مێلۆی به‌رازیلی بوو.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی رازیبووە، بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی یەک وەرز، دەستبەرداری ئارسەر مێلۆ ناوەڕاستکاری بەڕازیلی یانەکەی بێت، ئەو یاریزانەش بە مەبەستی بەشداریکردن لە پشکنینەکانی یانەی لیڤەرپوول، گەیشتە ئەو شارە و چاوەڕێش دەکرێت پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە واژۆ بکات.
رۆمانۆ هێمای بۆ ئەوەش کردووە، لە گرێبەستەکەدا مەرجی کڕینەوەی هەمیشەیی نیە و لەوانەیە وەرزی داهاتوو مێلۆ بگەڕێتەوە یانەی یوڤێنتوس.
ئارسه‌ر میلۆی 26 ساڵ، له یانه‌ی گریمۆی به‌رازیلی پێگه‌یشتووه، له هاوینی 2018 له ده‌رگه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا ڕوویكرده خوله‌كانی ئه‌ورووپا، دوای ته‌نیا 2 وه‌رز بارسێلۆنا ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه بوو به 76 ملیۆن یۆرۆ به یانه‌ی یوڤێنتۆسی فرۆشت، میلۆ له‌گه‌ڵ یوڤی له كۆی 63 یاری، 1 گۆڵ و 1 ئاسیستی كرد.