وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی ئەفسەرێکی وڵاتەکەی راگەیاند

K24 - هەولێر:
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ـی ئەیلولی 2022، وه‌زاره‌تی به‌رگری تورکیا کوژرانی ئەفسەرێکی سووپای وڵاتەکەی له ناوچه سنوورییه‌کانی لەگەڵ هه‌رێمی کوردستان راگه‌یه‌ند.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی ده‌ستکرد، ئه‌فسه‌رێکی تورکیا به‌ناوی "ئۆکان مه‌ته‌ئۆز" له‌دوای برینداربوونی و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری تورکیا له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرای کرد، له 1ئی ئه‌یلوول له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێندراودا له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی "چنگ-قفڵ" که لەلایەن چه‌کدارانی په‌که‌که‌وه دانرابوو، "ئۆکان مه‌ته‌ئۆز" بریندار بوو، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کرا و، دواتر لە نەخۆشخانە گیانی له‌ده‌ستدا.
سوپای تورکیا له 18ـی نیسانی 2022، له رێگه‌ی وشکانی و ئاسمانیه‌وه ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌ناوی "چنگ-قفڵ" بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گاکانی په‌که‌که له ناوچه‌کانی زاپ، مه‌تین و ئاڤاشین ده‌ستپێکردووه.