تایوان و ئەمەریکا هەماهەنگییەکانیان بۆ بەرهەمهێنانی چیپی ئەلیکترۆنی زیاد دەکەن
K24 - هەولێر:
حاکمی ویلایەتی ئاریزۆنا سەردانی وڵاتی تایوانی کرد و لە میانی کۆبوونەوەیدا، سەرۆکی تایوان رایگەیاند، وڵاتەکەی کارگەیەکی بەرهەمهێنانی نیمچە گەیەنەرەکان لە ئەمەریکا دادەمەزرێنێت.
بڕیارە کۆمپانیایەکی تایوانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی نیمچە گەیەنەرەکان کە دابینکەری سەرەکی کۆمپانیایە ئەپڵە، کارگەیەک بە گوژمەی 12 ملیار دۆلار لە ویلایەتی ئاریزۆنا بکاتەوە.
ئەمە لە کاتێکدا، ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، یاسایەکی تایبەتی بۆ بەرهەمهێنانی چیپ دەرکرد، کە بەرهەمهێکی گرنگە لە پیشەسازی مۆبایلە هۆشمەندەکان و ئۆتۆمبێل و تەنانەت کەرەستەیس سەربازیش، لە کاتێکدا ئێستا کورتهێنانی ئەو بەرهەمە لە ئەمریکا دروستبووە.