كرێملین: پوتن له مه‌راسیمی ناشتنی گۆرباچۆڤ ئاماده‌نابێت
K24 - هه‌ولێر:
كۆشكی كرێملین بڵاویكرده‌وه، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا له مه‌راسیمی ناشتنی میخائیل گۆرباچۆڤ ئاماده‌نابێت، كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو له ته‌مه‌نی 91 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
دیمتری پیسكۆڤ، گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری رووسیا (كرێملین)، رایگه‌یاند، مه‌راسیمی ناشتنی میخائیل گۆرباچۆڤ دواین رێبه‌ری یه‌كێتی سۆڤییه‌ت، له (3ـی ئه‌یلوول/سێپه‌تێمبه‌ر)ـی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا، به‌هۆی به‌رنامه و كاره‌كانی ناتوانێت له‌و مه‌راسیمه‌دا ئاماده‌بێت.
پیسكۆڤ هه‌روه‌ها گوتی: "پوتن تاجه گوڵینه‌ی بردووه‌ته سه‌ر ته‌رمی گۆرباچۆڤ له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری رووسیا".
میخائیل گۆرباچۆڤ له ساڵی 1985 بووه سه‌رۆكی یه‌كێتی سۆڤییه‌تی پێشوو، جێگه‌ی رێزی سه‌ركردایه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپی بوو، هه‌روه‌ها هۆكاری سه‌ره‌كی رووخانی ئه‌م یه‌كێتییه بوو، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو له ته‌مه‌نی 91 ساڵی له مۆسكۆ كۆچی دوایی كرد.
پێشتریش گۆرباچۆڤ گوتبووی: "جیھان سەقامگیرتر، ئارامتر و دادپەروەرتر دەبوو ئەگەر ئێمە دەوڵەتی سۆڤییەتمان پاراستبووایە".
له رۆژانی 18 تا 21 ئابی 1991، له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی میخائیل گۆرباچۆڤ هه‌وڵی كوده‌تا درا، پاش ئه‌وه‌ی كه ویستی ریفۆرم و كرانه‌وه له یه‌كێتی سۆڤییه‌ت ئه‌نجامبدات و ریفۆرمه‌كانی پێرسترۆیكا و گلاسنۆست سه‌ربخات.
له ئه‌نجامی پێكدادانی نێوان خه‌ڵك و كوده‌تاچییه‌كان، یه‌كێتی سۆڤییه‌ت هه‌ڵوه‌شایه‌وه و كۆتایی به جیهانی دوو جه‌مسه‌ری هات و گۆڕانكاری گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا كه‌وته‌وه، وڵاته‌كه‌ش به‌سه‌ر كۆماره پێكهێنه‌ره‌كانی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت دابه‌شكرا.