كه‌شناسی: شه‌پۆلێكی گه‌رما روو له عێراق ده‌كات
K24 – هەولێر:
كه‌شناسی عێراق ئاشكرایكرد، له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه، شه‌پۆلێكی گه‌رما روو له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق، له رۆژی (شه‌ممه 3ـی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)ـه‌وه، پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه، كه له‌هه‌ندێ شاری عێراق ده‌گاته 49 پله‌ی سیلیزی.
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م شه‌پۆله تا پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رده‌وامبێت، به‌رزترین پله له پارێزگای نه‌جه‌فی باشووری عێراق، تۆمارده‌كرێت، كه تا كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو له 49 پله‌ی سیلیزی ده‌مێنێته‌وه.
كه‌شناسی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تا ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو پله‌ی گه‌رما له شاری هه‌ولێر له 45 پله‌ی سیلیزی ده‌مێنێته‌وه، پاشان داده‌به‌زێت.
جیا له‌وه‌ش له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی به‌غدا، رومادی، هه‌ولێر، مووسڵ، نه‌جه‌ف، كووت، میسان، ناسرییه و به‌سره، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه.