عێراق بڕی داهات و هه‌نارده‌ی نه‌وتی مانگی رابردووی بڵاوكرده‌وه

K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، بڕی داهاتی نه‌وتی مانگی (ئاب/ئۆگێست)ـی رابردووی بڵاوكرده‌وه، كه هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی به 96.05 دۆلار فرۆشتووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقدا هاتووه: بڕی داهاتی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی مانگی ئابی رابردوو، گه‌یشته (9 ملیار و 784 ملیۆن) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌مانگی رابردوودا (101 ملیۆن و 859 هه‌زار و 528) به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه، كه ته‌نیا له‌یه‌ك رۆژدا (3 ملیۆن و 286 هه‌زار) به‌رمیل نه‌وت فرۆشراوه.
عاسم جیهاد گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، رایگه‌یاند، ئاشكراكردنی ئاماری هه‌نارده و فرۆشی نه‌وت، جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی شه‌فافییه‌تی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه.