له گوندێكى سووريا 70 هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
فڕۆكه‌يه‌كى جه‌نگى كه گومانده‌كرێت رووسيايى يان سووريايى بێت، قه‌سابخانه‌يه‌كى له گوندێكى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش له ده‌وروبه‌رى دێر زوورى خۆرهه‌ڵاتى سووريا ئه‌نجامدا و 70 هاووڵاتيى دانيشتووى گونده‌كه به‌ر بۆردومانه‌كه كه‌وتن و گيانيان له‌ده‌ستدا.
له نوێترين پێشهاتيشدا چالاكانى سووريايى و ئه‌رده‌نى رايانگه‌ياندووه، دوێنێ تۆپخانه‌ى سوپاى ئه‌رده‌نيش ده‌ستيكردووه به بۆردومانكردنى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش له ديوى سنوورى سووريا.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاويكرده‌وه، 47 هاووڵاتى له ناوچه‌ى خوريه‌ى ده‌وروبه‌رى دێر زوور به هۆى بۆردومانى فڕۆكه‌وه گيانيان له‌ده‌ستداوه و 31 له‌و قوربانييانه منداڵ بوونه.