هێرشی چه‌كداری كرایه سه‌ر باره‌گایه‌كی سه‌رایا سه‌لام له زیقار
K24 – هه‌ولێر:
له پارێزگای زیقار له‌لایه‌ن گرووپێكی چه‌كداره‌وه هێرشكرایه سه‌ر باره‌گایه‌كی سه‌رایا سه‌لامی سه‌ر به باڵی سه‌ربازی ره‌وتی سه‌در.
میدیا عێراقییه‌كان ئه‌مڕۆ(هه‌ینی 2ـی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر) بڵاویانكرده‌وه، گرووپێكی چه‌كداری نه‌ناسراو به چه‌كی قورس هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر باره‌گایه‌كی سه‌رایا سه‌لام و ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌رایا سه‌لامه‌وه به‌رپه‌رچدراونه‌ته‌وه.
له‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌دا هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه و چه‌كداره‌كان ناچاربوون به‌ره‌و شوێنێكی نادیار پاشه‌كشه‌بكه‌ن.