كه‌ركووك.. به‌هۆی ده‌ستڕێژی گولـله‌وه كه‌سێك كوژرا
K24 – كه‌ركووك:
شه‌وی رابردوو له كه‌ركووك، به‌هۆی ده‌ستڕێژی گولـله‌وه كه‌سێك كوژرا.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پارێزگای کەرکووک، به کوردستان24ـی راگه‌یاند، کاتژمێر دووی شەوی رابردوو، لەگەڕەکی شۆریجەی كه‌ركووك، به‌هۆی بەدەستڕێژی گولـلەوه كه‌سێك کە ناوی محه‌ممه‌د عه‌دنانه و به (محه‌ممه‌د قه‌ساب) ناسراوه، کوژرا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی: "ناوبراو ته‌مه‌نی 35 ساڵه و تاکو ئێستا بکوژ دەستگیرنەکراوه و بەرەو شوێنیکی نادیار هه‌ڵهاتووه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه".