ئەو گەنجەی بەهۆی تەقینەوەی مینەوە لەگەڵ باوکی برینداربوو گیانیلەدەستدا
K24 – سلێمانی:
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له قه‌زای كفری، دوو كرێكار كه باوك و كوڕێك بوون به سه‌ختی برینداربوون، كوڕه‌كه گیانیله‌ده‌ستدا.
مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری، گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان، له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ (هەینی 2ـی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر) لە قەزای کفری بەهۆی تەقینەوەی مینەوە کوڕ و باوکێک برینداربوون، دوای رەوانەکردنیان بۆ بەشی فریاکەوتنی نه‌خۆشخانه‌ی شەهید هەژار لە کەلار، گەنجەکە بەناوی عه‌لی تاریق حوسێن، لەدایکبووی 2006 گیانی لەدەستدا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، باوکیشی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری رەوانەی سلێمانی کرا.