لە ساڵیکدا 5292 حاڵه‌تی توندوتیژی دژی ئافرەتان له‌ عێراق تۆماركراوه‌

"لە هەر حەوت ژنێك یەکێکیان تووشی توندوتیژی جەستەیی یان زارەکی ده‌بێته‌وه‌"
توندوتیژی دژی ژنان
توندوتیژی دژی ژنان

K24 - هەولێر:

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشکرایکرد، لە ساڵی رابردوودا 5292 حاڵەتی توندوتیژی خێزانی لە ناوچە جیاکانی وڵات تۆمارکراوە.

له‌و باره‌یه‌وه‌ شەهلا فەتلاوی پارێزەر له‌ وەزارەتی دادی بەغدا رایدەگەیەنێت، ماددە هۆشبەرەکان و بێکاری و نه‌بوونی سه‌روه‌ریی یاسا هۆكاری زیادبوونی توندوتیژی خێزانه‌كانن و رۆژانە دەیان حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار ده‌كرێن.

له‌لایه‌كی دیكەوە‌ به‌سینه‌ عەبدولسەلام، چالاكوان لە رێكخراوی مرۆیی نەسیم ئاماژەی بەوەدا‌، دیاردەی توندوتیژی خێزانی بەشێوەیەكی بەرچاو لە كۆمەڵگەی عێراقدا بڵاوبووەتەوە، به‌جۆرێك لە هەر حەوت ژنێک یەکێکیان تووشی توندوتیژی جەستەیی یان زارەکی ده‌بێته‌وه‌، توندوتیژییه‌كان بریتین له‌ توندوتیژی جەستەیی، زیندانیکردن، رێگریکردنیان لە خوێندن، هاوسەرگیری بەزۆر.